پەیامی کورد ... سەرۆکوەزیرانی هێند هۆشداری تووند دەداتە چین " ئامادەی هر جۆرە ووڵامدانەوەیەکین " .
سەرۆکوەزیرانی هێند لە کاردانەوە بە تێکهەڵچوونەکانی ئەم دواییەی سنوورەکانی لەگەڵ چین هۆشداری دا کە ئەەرتەشی ئەم ووڵاتە هر جۆرە پێشێلکردنی سەروەری حۆکمڕانی خاکەکە بە خێراترین شێوە ووڵام دەداتەوە .
ب پێی ڕاپۆرتێک ناریندار موودی سەرۆکوەزیرانی هێند کە لە جەژنی سەربەخۆیی ووڵاتەکەیدا قسەی دەکرد ووتی : سەروەری خاکی هێند بەرزترین بەهاکانی ئێمەیە و پەیوەندی لەگەڵ ووڵاتانی دراوسێ بە ئەمنییەت و متمانەی بەرامبەرەوە بەستراوەتەوە . ئەرتەشی هێند وولامی هەەرجۆرە داگیرکاری بۆ سەر خاک و پێشێلکردنی سەروەری حۆکمڕانی دەداتەوە .
ئەو هەروەها جەختی کردەوە کە تێکهەڵچوونەکانی ئەم دواییە لەگەڵ پاکستان و چین لە ناوچە سنوورییەکان کەوتە بەر قسە و باسەوە بێ ئەوەی کە ناوی ئەم ناوچەیە بهێنرێت .
موودی هەروەها لە بەردەوامیدا ووتی : هەر کەسێک چاوی لە حاکمییەتی هێند بێت ئەرتەشی ئێمە بە زمانێکی تایبەت بە خۆی ووڵام دەداتەوە . هێند بە پەرەپێدانی توانا سەربازییەکانی خۆی بەردەوامی دەدات . ئەرتەشی ئێمە ئەو کارەی پێویست بێ دەیکات . تەنیا بەسە کە بە کاردانەوەکەی ئێمە لە لاداخ ببینن کە لەوێ چیمان کردووە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە