پەیامی کورد ... ماتئۆش مووراڤیتسکی سەرۆکوەزیرانی لەهێستان لە ناڕەزایەتی بە کاردانەوەی ئەم دواییەی ناتانیاهوو ، و هەروەها لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئەو ڕایگەیاند کە سەفەرەکەی بۆ ئیسرائیل هەڵوەشاندووەتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ناتانیاهوو لە ووتاری خۆی لە یاسای چەسپێندراو لە چەند مانگی ڕابردوودا لە پەرلەمانی لەهێستان دا ئاماژەی کرد کە بە پێی ئەم یاسایە هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە لەهێستان بە دەست هەبوون لەگەڵ ئاڵمانیا دا نازی ناوببات .
ئەم قسانە ، بۆ بە هۆی مۆناقەشەی دیپلۆماسی لە نێوان وەرشۆ و تەلئەبیب دا ، بەڵام لە کۆتاییدا هەردوو لایەن جەختیان کردەوە کە لەهێستان لە کوشتاری یەهوودییەکاندا ڕۆڵێکی نەبووە .
لەهێستان لەم ڕووداوەدا بە ئەگەری زۆر نوێنەرێکی دیکەی خۆی دەنێرێت .
پێشتر ، وەزارەتی کاروباری دەرەوەی لەهێستان ، ڕۆژی هەینی " ئانا ئازاری " باڵیۆزی ئیسرائیل لە وەرشۆی بۆ وەزارەتی کاروباری دەرەوەی لەهێستان بانگهێشت کرد .
ئانا ئازاری بە هۆی قسەکانی بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کە لە دانیشتنی وەرشۆ ڕایگەیاندبوو ، " لەهێستانییەکان لەگەڵ نازییەکان دا دژی یەهوودییەکان هاوکارییان کردووە " بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئەم ووڵاتە باگهێشت کرا .
لە ئاکامی ئەم ئاڵۆزییە ، ماتئۆش مووراڤیسکی سەرۆکوەزیرانی لەهێستان سەفەرەکەی بۆ تەلئەبیب لە ١٨ی ئەم مانگەدا بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی ویسگارد هەڵوەشاندەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە