پەیامی کورد ... سەرۆکوەزیرانی مەجارێستان سەبارەت بە ئۆکراین بە شێوەی نهێنی ووتووێژی تایبەت ئەنجام دەدات
بە پێی ڕاگەیاندنی میدیاکان : ئۆربان سەرۆکوەزیرانی مەجارێستان بە نیازە لەگەڵ کۆماریخوازەکان ببێتە هاوپەیمان تاکوو هاوکارییەکان بۆ هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین ڕابگرێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، گاردییەن لە زاری سەرچاوەیەک ڕایدەگەینێت : پالپشتانی ڤیکتۆر ئۆربان ، سەرۆکوەزیرانی مەجارێستان ، بە نیازن ووتووێژگەلکی نهێنی لەگەڵ ئەندامانی حیزبی کۆماری خوازی ئەمریکا بۆ کۆتایی پێهێنان بە هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکراین یان هەبێت .
هەروەها لەم نووسراوەیەدا هاتووە : هاوپەیمانانی ڤیکتۆر ئۆربان ، سەرۆکوەزیرانی مەجارێستان ، لە پشتەوە دەرگاگەلی داخراو لەگەڵ کۆماریخوازەکان لە واشینتۆن دیدار و چاوپێکەوتنیان دەبێت تاکوو بۆ کۆتایی پێهێنان بە پاڵپشتی سەربازی ئەمریکا لە ئۆکراین هەوڵ بدەن .
سەرچاوەیەکی کۆماریخواز ڕایگەیاند کە هەندێک لە ئەندامانی کۆماریخوازەکانی کۆنگرەکە بۆ بەشداریکردن لە ووتووێژگەلی نهێنی و پشتی دەرگاگەلی داخراو داوەت و بانگهێشت کراون .
سەرچاوەیەکی دیپلۆماتیکی نزیک لە باڵیۆزخانەی مەجارێستان بەم بلاوکراوەیەی ڕاگەیاندووە : ئۆربان متمانەی هەیە کە هاوکاری گەیاندن بە ئۆکراین لە کۆنگرەکەدا پەسەند ناکرێت .
هەر بۆیە ئەو هەوڵ دەدات هاوکاریگەلی یەکیتی ئەورووپا بن بڕ و دایبخات .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە