سەرۆک وەزیرانی یۆنان: ئێمە بەشدارییەکی کاریگەر لە سیاسەتی پەنابەری ئەوروپا دەکەین

سەرۆک وەزیرانی یۆنان: ئێمە بەشدارییەکی کاریگەر لە سیاسەتی پەنابەری ئەوروپا دەکەین

پەیامی کورد... سەرۆک وەزیرانی یۆنان: ئێمە بەشدارییەکی کاریگەر لە سیاسەتی پەنابەری ئەوروپا دەکەین


سەرۆک وەزیرانی یۆنان ڕایدەگەیەنێت پێویستە یەکێتی ئەوروپا بیر لە دابینکردنی پاڵپشتی دارایی بکاتەوە بۆ فراوانکردنی سیاج دژی کۆچبەران لە سنوری نێوان یۆنان و تورکیا.

کیریاکوس میتسوتاکیس، سەرۆک وەزیرانی یۆنان لە میانی سەردانەکەیدا بۆ سنوری شاری فیریس لە باکوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەی بۆ ئاژانسی فرانس پرێس ئاماژەی بەوەدا: داوا لە یەکێتیی ئەوروپا دەکەم، بیر لە دابینکردنی دارایی بکاتەوە بۆ فراوانکردنی سیاجی کانزایی دژی کۆچبەران لە سنوری وشکانی نێوان یۆنان و تورکیا.

ووتیشی: کاتی ئەوە هاتوە یەکێتی ئەوروپا بەجددی بیر لە دابینکردنی پاڵپشتی دارایی بکاتەوە بۆ ئەم جۆرە پڕۆژەیە.

ڕاشیگەیاند:ئێمە بەشداری لە ئاسایشی ئەوروپادا دەکەین، هەروەها بەشدارییەکی کاریگەر لە سیاسەتی پەنابەری ئەوروپا دەکەین.

ئەوەشی خستەڕوو: بڕیارمانداوە لە ماوەی ساڵێکدا 35 کیلۆمەتر بۆ سیاجەكه‌ زیادبكەین، کە بەرزییەکەی پێنج مەتر دەبێت و لە کەناری ڕوباری ئیفرۆسەوە درێژدەبێتەوە، کە سنورەکەی لەگەڵ تورکیا دیاریدەکات.

داتاکانی حکومەت دەریدەخات ئێستا سیاجەکە درێژییەکەی 37.5 کیلۆمەترە، به‌ڵام پلانی هه‌یه‌ تا ساڵی 2026 درێژییەکەی بۆ 100 کیلۆمەتر زیاد بکات.

کیریاکوس جەختیشی كردەوە: تەنانەت بەبێ پاڵپشتی دارایی یەکێتی ئەوروپا ئەوکارە دەکات، کە بڕی تێچوەکەی نزیکەی 100 ملیۆن یۆرۆیه‌ و لە بودجەی نیشتمانییەوە دابینی دەکه‌ن.

ڕوونیشی كردەوە: ئەو سیاجە بەشدارییەکی گەورەیە بۆ بەدەستهێنانی ڕێککەوتنی نوێ سەبارەت بە کۆچ و پەنابەری لەبەرئەوەی ڕێگە بە پاراستنی سنورەکانی دەرەوە دەدات.

لەمیانی کۆبونەوەیەكدا كە لوتکەی وڵاتی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا كه ‌‌لەمانگی شوباتدا به‌ڕێوه‌چو كەگفتوگۆکان سەبارەت بەرەنگاربونەوەی کۆچی ناڕێکخراو بوو نەمسا داوایکرد، بودجەی ئەوروپا بەکاربهێنرێت بۆ بەهێزکردنی ئەو سیاجەی کە بولگاریا لەسەر سنورەکانی لەگەڵ تورکیا.

كەچی لە مانگی کانونی دوەمدا کۆمیسیۆنی ئەوروپا دژایەتی خۆی بۆ دابینکردنی بودجەی یەکێتی ئەوروپا بۆ دیوار و سیاجەکان دوپاتکردەوە.

لای خۆشیەوە ئیلفا یوهانسون، کۆمسیۆنی کاروباری ناوخۆی یەکێتی ئەوروپا ئاشكرای كرد: لە بودجەی یەکێتی ئەوروپا پارە نییە بۆ ئەم سیاجە، ئەگەر پارە بۆ دیوار یان سیاج خەرج بکەین، پارە بۆ شتی دیکە نامێنێت.

شایەنی باسە لە مانگی تشرینی یەکەمی 2021 دا 12 وڵات لە نێویاناندا یۆنان داوایان لە یەکێتی ئەوروپا کرد، کە بودجەی ئەم جۆرە بەربەستە دابین بکرێت بۆ چارەسەرکردنی هاتنی کۆچبەران لە ڕێگەی بیلاڕوسیاوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە