پەیامی کورد ... سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ووڵاتەكەی بە هیچ شێوەیەك ڕێگەنادات ئێران چەكی ئەتۆمی بەدەست بهێنێـت.
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئەمڕۆ چوارشەممە وەکوو ووڵامێک بۆ ڕاگەیندراوەكەی حەسەن ڕۆحانی سەبارەت بە رێككەوتنە ئەتۆمیەكەی 2015 ڕایگەیاند : "ئێمە رێگەنادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی و لەگەڵ هەموو ئەوانەی دەیانەوێـت بمانكوژن بەردەوام دەبین لە جەنگ".
ئەو لێدوانەی نەتانیاهۆ لەكاتێكدایە، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێران لە رێگەی ڕاگەیاندنی فەرمی ووڵاتەكەیەوە رایگەیاند، "بە باڵیۆزی هەریەك لە ووڵاتانی بەریتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا و چین و ڕووسیای راگەیاندوە ئێران رادەوەستێت لە پابەندبونی بە هەندێك بڕگەی ئەو رێككەوتنە ئەتۆمیەی ساڵی 2015 لەنێوان ئێران و ویلایەتە یەكگرتوەكان و ئەو ووڵاتانەدا ئەنجامدراوە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە