سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەلی عەهدی ئیمارات ئەنجام دا

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەلی عەهدی ئیمارات ئەنجام دا

پەیامی کورد     ...   سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەلی عەهدی ئیمارات ئەنجام دا

" نەفتالی بێنت " سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ یەکەمین جار لە کاتی هاتنە سەر کار و گەیشتنی بە دەسەڵات لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ " موحەمەد بن زائێد وەلی عەهدی ئیماراتی یەکگرتوو ووتووێژ و گفتۆگۆی ئەنجام دا .

بە پێی ڕاپۆرتێک " نەفتالی بێنت و موحەمد بن زائێد " لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەبارەت بە پەیوەندی ئەبووزەبی و تەل ئەڤیڤ و ڕێکارەکانی بەرفراوانکردن و گەشە پێدانی و هەروەها بابەتگەلی ناوچەیی و نێودەوڵەتی گفتۆگۆیان ئەنجام دا .

نەفتالی بێنت هەروەها جەژنی قوربانی بە بن زائێد پیرۆزبایی کرد و لە بەرامبەریش دا وەلی عەهدی ئیمارات یش هەڵبزژاردنی بێنت ی وەکوو سەرۆکوەزیرانی نوێ ئیسرائیل ی لێ پیرۆزبایی کرد .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە