سەرۆکی ڕەوتی سەدر پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

سەرۆکی ڕەوتی سەدر پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد    ...   سەرۆکی ڕەوتی سەدر پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

موقته‌دا سه‌در سەرۆکی ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاند، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌كارهێنانی چه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و به‌ئامانجگرتنی ناوه‌نده‌ دیپلۆماسیه‌كان قه‌ده‌غه‌یه‌، هه‌ركه‌سێكیش ئه‌و كارانه‌ بكات زیان به‌ئاسایش و ئه‌منیه‌تی ووڵات ده‌گه‌ێنێت.
موقته‌دا سه‌در له‌ پەیامێکدا لە هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی لە تویتەر نووسیویه‌تی، "هه‌ندێك لایه‌ن و ووڵات ده‌یانه‌وێت له‌ عێراقدا بمانخه‌نه‌ ناو ئاڵۆزی سه‌ربازی و ئه‌منییه‌وه‌".

راشیگه‌یاند، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌كارهێنانی چه‌ك له‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت قه‌ده‌غه‌یه‌، هه‌روه‌ها رێگه‌ نادرێت هیچ ناوه‌ندێكی دیپلۆماسی یاخود هه‌ر شتێكى ديكه بكرێته‌ ئامانج".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ر كه‌سێك ئاڵۆزی درووست بكات، دژی فه‌رمان و بڕیاری ئێمه‌یه‌ و زیان به‌ ئاسایش و ئه‌منییه‌تی عێراق و خاك و گه‌له‌كه‌ی ده‌گه‌ێنێت، ئه‌مه‌ش به‌ قازانجی هێزی خراپه‌ و تاریكیه‌ بۆئه‌وه‌ی عێراق به‌ره‌و تووندووتیژی رابكشێت و بیكاته‌ گۆڕه‌پانێك بۆ ململانێ ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە