سەرۆکی کۆریای باکوور نامەیک ئاراستەی سەرۆکی چین دەکات

سەرۆکی کۆریای باکوور نامەیک ئاراستەی سەرۆکی چین دەکات

پەیامی کورد     ...      سەرۆکی کۆریای باکوور نامەیک ئاراستەی سەرۆکی چین دەکات

کیم جۆن ئۆن سەرۆکی کۆریای باکوور نامەیەکی ئاراستەی سەرۆکی چین کرد و تێدا جەختی لە هەڵوێستی نەگۆڕی ووڵاتەکەی بۆ پاڵپشتیکردنی پیۆنگ یانگ دووپاتکردەوە.

بەگوێرەی میدیای فەرمی کۆریای باکوور (KCNA)، ئەمڕۆ پێنج شەممە ١ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٠ ، کیم جۆن ئۆن سەرۆکی کۆریای باکوور نامەیەکی ئاراستەی شی جینپینگ سەرۆکی چین کرد و تێیدا جەختی لە هەڵوێستی نەگۆڕی ووڵاتەکەی بۆ پاڵپشتیکردنی پیۆنگ یانگ کردەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، کیم لەنامەکەیدا جەختی لەسەر پاڵپشتی تەواوەتی سەرۆکی چین، پارتی کۆمۆنیستی دەسەڵاتدار و گەلی چین کردوەتەوە لەبەرگریکردن لەئامانجە گشتییەکان و بەها باڵاکانی بیری سۆسیالیستی.
نامەکە بەرورای ١ ی ئۆکتۆبەری لەسەرە و بەبۆنەی ٧١-ەمین ساڵیادی دامەزرانی کۆماری نوێی چین و پارتی کۆمۆنیستی ئەو ووڵاتە نێردراوە.
لەنامەکەیدا، سەرۆکی کۆریای باکوور ئاماژەی بەوەش کردوە، فشارە بەردەوامەکانی ووڵاتانی رۆژئاوا و ئەمریکا ناتوانن هەرەس بە متمانە و باوەڕی چینییەکان بهێنێت بەو رێبازەی گرتویان.
کرێملین: ترامپ، پووتین و ماکرۆن دەربارەی شەڕی قەرەباغ راگەێندراوێکی هاوبەش بڵاودەکەنەوە

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە