پەیامی کورد … سەرکردەیەکی حیزبی دەعوە بە هۆی کۆرۆناوە گیانی لە دەست دا
عه‌دنان ئه‌سه‌دی، په‌رله‌مانتاری عێراق به‌هۆی تووشبوون بە په‌تای كۆرۆناوه گیانی له ده‌ست دا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٢٢ی نیسانی ٢٠٢١، عه‌دنان ئه‌سه‌دی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی په‌تای كۆرۆناوه، كه چه‌ند رۆژێكه به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێ، گیانی له ده‌ست دا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی به كه‌ناڵی (دیجله)ی ڕاگه‌یاندووه، كه عه‌دنان ئه‌سه‌دی ئه‌مڕۆ له ئه‌نجامی كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی په‌تای كۆرۆنا گیانی له ده‌ست داوه.
عه‌دنان ئه‌سه‌دی سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری حزبی ده‌عوه‌ی عێراقی بووه و ساڵانێكیش بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بووه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە