سەرکردەیەکی ئۆپۆزێسیۆنی ڕووسیا دەستبەسەر کرا

سەرکردەیەکی ئۆپۆزێسیۆنی ڕووسیا دەستبەسەر کرا

پەیامی کورد ... سەرکردەیەکی ئۆپۆزێسیۆنی ڕووسیا دەستبەسەر کرا

 

شەوی ڕابردوو سەركردەیەكی دیاری ئۆپۆزسیۆنی ڕووسیا و رەخنەگری فلادیمێر پۆتین سەرۆكی ئەو وڵاتە، لە فڕۆكەخانەی مۆسكۆ دەستگیركرا.

 

بەپێی ئاژانسەكانی هەواڵ، شەوی رابردوو ئەلێكس ناڤالنی رەخنەگر و ئۆپۆزسیۆنی ڕووسیا لە كاتی گەڕانەوەی بۆ روسیا لە فڕۆكەخانەی مۆسكۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لە شوێنی پشكنینی پاسەپۆرت دەستگیركرا.

 

ناڤالنی بە فڕۆكەیەكی هێڵی ئاسمانی بۆبیدا لە ئەڵمانیاوە گەڕایەوە ڕووسیا، سەرباری ئەوەی دەسەڵاتدارانی ڕووسیا دووپاتیانكردەوە كە ناوبراو دەستگیر دەكەن لە كاتی گەڕانەوەی دا بەپێی هەواڵدەری رۆیتەرز.

 

ناڤالنی بۆ رۆژنامەوانان پێش سواربوونی فڕۆكەكە لە ئەڵمانیا رایگەیاند ئەو بێ تاوانە.

 

لە فڕۆكەخانەی مۆسكۆ ژمارەیەك لە لایەنگرانی ناڤالنی دەستگیركران لەلایەن پۆلیسەوە كە بۆ پێشوازی چووبوونە فڕۆكەخانە بەپێی سەرچاوەیەكی نزیك لە ئۆپۆزسیۆنی ڕووسیا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە