پەیامی کورد … سەرۆکی پێشووی فەڕانسا سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا
بە تۆمەتی گەندەڵی و دزەپێکردنی زانیاری و ھەوڵی پێدانی بەرتیل، دادگای شاری پاریس، سزای زیندانیكردنی بۆ ماوهی زیاتر له سێ ساڵ، بۆ سهرۆكی پێشووتری فەرەنسا دهركرد.
دادگایەکی شاری پاریس، لەسەر تۆمەتی گەندەڵی و دزەپێکردنی زانیاری و بەکارھێنانی پێگەکەی و ھەوڵی پێدانی بەرتیل بە دادوەرێک لە ساڵی ٢٠١٤، "نیکۆلا سارکۆزی" سەرۆکی پێشووتری فەرەنسا، دادگایی کراو دوای ساغبوونەوەی تۆمەتەکان، سزای سێ ساڵ و دوو مانگ زیندانیکردنی بە سەردا سەپێنرا، بەڵام دوو ساڵ لە سزاکەی جێبەجێ ناکرێت.
سهرهڕای ساغبوونەوەی تۆمەتەکان لە دادگا، بەڵام "سارکۆزی" تۆمەتەکان رەتدەکاتەوە و ١٠ رۆژی لە بەردەمە بۆ تانەدان لە بریارەکەی دادگا.
شایهنی باسه، سارکۆزی دهبێته دووەم سەرۆکی فەرەنسا، لە دوای "جاک شیراک" كه سزای زیندانیکردنی بۆ دەربکرێت، "نیکۆلا سارکۆزی" تەمەنی ٦٦ ساڵە و لە ساڵانی ٢٠٠٧ بۆ ٢٠١٢ سەرۆکی فەرەنسا بووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە