سەربازانی خانەنشین کراوی کۆڵۆمبیایی دەستیان لە تێرۆری سەرۆککۆماری هائیتی دا هەبووە

سەربازانی خانەنشین کراوی کۆڵۆمبیایی دەستیان لە تێرۆری سەرۆککۆماری هائیتی دا هەبووە

پەیامی کورد      ...    سەربازانی خانەنشین کراوی کۆڵۆمبیایی دەستیان لە تێرۆری سەرۆککۆماری هائیتی دا هەبووە .

ئاشکرا بوو زۆربەی ئەندامانی گرووپی تێرۆری جووئینێل مۆیز ، سەرۆککۆماری هائیتی ، سەربازانی خانەنشین کراوی کۆڵۆمبیایی بوونە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم بابەتە لە لایەن دیێگۆ مۆلانۆ ئاپۆنتێ ، وەزیری بەرگری کۆڵۆمبیاوە لە ووتارێکدا ڕایگەیاند و هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەری ئەم وەزارەتخانەیەدا بڵاوی کردووەتەوە .

دیێگۆ مۆلانۆ ئاپۆنتێ  ، لە پەیوەندی لەگەڵ تێۆری جووئینێل مۆیز  سەرۆککۆماری هائیتی ئەمڕۆ بە شێوەی فەرمی داوای لە پۆلیسی ئینتەر پۆل کردووە زانیاری لە دەوڵەتی کۆڵۆمبیا و پۆلیسی نیشتیمانی سەبارەت بە بکەرانی ئەم ڕووداوە ڕادەست بکات . زانیارییە سەرەتاییەکان نیشان دەدەن کە ئەوان هاووڵاتی کۆڵۆمبیا و ئەندامانی خانەنشین کراوی ئەرتەشی نیشتیمانین.

وەزارەتی بەرگری کۆڵۆمبیا فەرمانی بە پۆلیس و ئەەرتەشی ئەو ووڵاتە کردووە تاکوو لە لێکۆڵینەوەکان دا هاوکاری بەپەلەی دەوڵەتی هائیتی بکەن .

پێشتر نیهادگەلی سەربازی و نیزامی هائیتی هاووڵاتی بوونی ٢٨ ئەندامی گرووپێک کە سەرۆککۆماری ئەو ووڵاتەیان تێرۆر کردووە ئاشکرا کردووە . گرووپی خائین بریتی لە ٢٦ هاووڵاتی کۆڵۆمبیایی و ئاشکرا بووە دوو ئەندامی دیکەی ئەم گرووپە هاووڵاتی هائیتی بوونە و تاکوو ئێستا لە کۆی گشتی ١٧ کەس لە ئەندامانی ئەم گرووپە بکوژە دەست بەسەر کراون .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە