سکرتێری گشتی کۆمکاری عەرەب : گەڕانەوەی کەرانەی باختەری بۆ سەر ئیسرائیل هەڕەشەیەکە بۆ ئەمنییەتی جیهانی

سکرتێری گشتی کۆمکاری عەرەب : گەڕانەوەی کەرانەی باختەری بۆ سەر ئیسرائیل هەڕەشەیەکە بۆ ئەمنییەتی جیهانی

پەیامی کورد      ...    سکرتێری گشتی کۆمکاری عەرەب : گەڕانەوەی کەرانەی باختەری بۆ سەر ئیسرائیل هەڕەشەیەکە بۆ ئەمنییەتی جیهانی

هەریەک لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان و کۆمکاری عەرەبی دەنگی خۆیان دژی پیلانەکەی ئیسرائیل بۆ گەڕانەوەی زیاتری کەرانەی باختەری هەڵبڕی و رایانگەیاند، پێویستە ئیسرائیل دەستبەرداری پیلانی گەڕانەوەی کەرانەی باختەری بێت.
لە ڕاگەێندراوێکدا، سکرتێری گشتی کۆمکاری عەرەبی  " ئەحمەد ئەبۆلغەیز " ئاماژەی بەوەکرد، داگیرکردنی کەرانەی باختەری لەلایەن ئیسرائیلەوە ئومێدی ئاشتی لەناودەبات.
کۆمکاری عەرەبی ئاماژەی بەوەشکرد، گەڕانەوەی چەند بەشێک لە کەرانەی باختەری دەبێتە مایەی هەڕەشە بۆسەر ئاسایش و ئارامی ناوچەکە و جیهان.
لای خۆشییەوە، ئەنتۆنی گوتێرز، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاند، پێویستە ئیسرائیل دەست بەرداری پلانی گەڕانەوەی کەرانەی باختەری ببێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، هەریەک لە بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و بێنی گانتزی وەزیری بەرگری ووڵاتەکەی رێککەوتن لەسەر دەستپێکردنی هەنگاوەکانی گەڕانەوەی کەرانەی باختەری لەسەرەتای مانگی داهاتوەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە