سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان: داوای گفتوگۆی ئاشتیانە لە لایەنە سیاسییەکانی عێراق دەکات

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان: داوای گفتوگۆی ئاشتیانە لە لایەنە سیاسییەکانی عێراق دەکات

پەیامی کورد... سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان: داوای گفتوگۆی ئاشتیانە لە لایەنە سیاسییەکانی عێراق دەکات

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، بە نیگەرانییەوە دەڕوانێتە ناڕەزایەتییەکانی عێراق، کە تێیدا چەند کەسێک برینداربوون، داوا لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات کە هەنگاوی بەپەلە بگرنە بەر بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرز، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا لەبارەی خۆپیشاندانەکانی عێراق، ڕایگەیاند، «ڕێزگرتنی ئازادیەکانی ڕادەربڕین و گردبوونەوەی ئاشتیانە لە مافە بنەڕەتییەکانی هاووڵاتییانە، کە پێویستە لە هەموو بارودۆخێکدا ڕێزی لێ بگیرێت

ئاماژەی بەوەشکردوە، داوا لە سەرجەم لایەنەکان دەکات هەنگاوی بەپەلە بگرنە بەر بۆ هێورکردنەوە و ئاساییکردنەوەی دۆخی عێراق، پێویستە هەموو لایەک خۆیان لە ئەنجامدانی توندوتیژی و بەکارهێنانی هێز بپارێزن و گەرەنتی پاراستنی ژیانی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەکان بکەن و زیان بە دامەزراوەکانی دەوڵەت نەگەیەنرێت.

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داواشیکردوە کە لایەنەکان لە ڕێگەی گفتوگۆی ئاشتیانەوە سەرجەم ناکۆکییەکانیان وەلا بنێن، بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانی کارا و کاریگەر، کە بتوانێت داواکاری خۆپیشاندەران بۆ چاکسازی بەخێرایی و بەبێ دواکەوتنی زیاتر جێبەجێ بکات.

ماوەی سێ ڕۆژە خۆپیشاندانی لایەنگرانی ڕەوتی سەدر دەستپێکردووە و لە ئێستاشدا خۆپیشاندەران لە ناو بینای پەرلەمانی عێراق مانیان گرتوە و کاندیدکردنی محەممەد شیاع سوودانی، کاندیدی سەرۆک وەزیران ڕەتدەکەنەوە و هاوکات داوا دەکەن لایەنە سیاسییەکان دەربکەونەوە لە دروستکردنی حکومەتی تەوافقی.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە