سیسی پەیوەندییەکی گرینگی تەلەفۆنی لەگەڵ پاشای بەحرەین ئەنجام دەدات

سیسی پەیوەندییەکی گرینگی تەلەفۆنی لەگەڵ پاشای بەحرەین ئەنجام دەدات

پەیامی کورد     ...    سیسی پەیوەندییەکی گرینگی تەلەفۆنی لەگەڵ پاشای بەحرەین ئەنجام دەدات .

سەرۆککۆماری میسڕ دوای ڕاگەیاندنی ڕێکەوتننامەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی بەحرەین لەگەڵ ئیسرائیل لەگەل پاشای ئەم ووڵاتەدا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجام دا .

بە پێی ڕاپۆرتێک عەبدۆلفەتاع السیسی ، سەرۆککۆماری میسڕ لە ووتووێژێکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ حەمەد بن عیسا ئالی خەلیفە ، پاشای بەحرەین ، ڕێکەوتننامەکەی لەگەڵ ئیسرائیل لێ پیرۆزبایی کرد و ڕایگەیاند : " ئەم کارە ، هەنگاوێکی مێژوویی بۆ ئاشتی بوو " کە بەحرەین ئەنجامی دا .

سەرۆککۆماری میسڕ لە جەرەیانی ئەم پەیوەدنییە تەلەفۆنییەدا ڕایگەیاند : ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی کرانەوەی بیر و ڕاو باوەڕەکانی ئاشتی و سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەروەها چارەسەر کردنی کێشە و بابەتەکانی فەلەستین .

هەر لەمبارەوە ، بەسام ڕازی ووتەبێژی سەرۆککۆماری میسڕ پشتڕاستی کردەوە ، پاشای بەحرەین ئەم پێرۆزبایی و پێشوازییەی سەرۆککۆماری میسڕی پێ دڵخۆشکەر بووەو  سوپاس و پێزانینی خۆی ڕاگەیاندووە .

پاشای بەحرەین لەم پەیوەدنییە تەلکەفۆنییەدا هەروەها هەوڵەکانی سەرۆککۆماری میسڕی بۆ دەستەبەرکردنی ئەمنییەت و سەقامگیری لە ناوچەکە و بەردەوامی ڕۆلی مێژوویی میسڕی بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرز نرخاند .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە