سیاسەتمەداری ئاڵمانی : دەستەبەرکردنی ئەمنییەتی ئەورووپا تەنیا بە هاوکاری ڕووسیا دەکرێت

سیاسەتمەداری ئاڵمانی : دەستەبەرکردنی ئەمنییەتی ئەورووپا تەنیا بە هاوکاری ڕووسیا دەکرێت

پەیامی کورد  ...  سیاسەتمەداری ئاڵمانی : دەستەبەرکردنی ئەمنییەتی ئەورووپا تەنیا بە هاوکاری ڕووسیا دەکرێت .

یوورگن تریتین ، نوێنەری پەرلەمانی ئاڵمانیا لە مەقالەیەکی خۆی لە بڵاوکراوەی Frankfurter Rundschau ڕایگەیاند : دەستەبەرکردنی ئەمنییەتی ئەورووپا تەنیا بە هاوکاری ڕووسیا دەکرێت .

  بە پێی راپۆرتێک لە مەقالەی یوورگن تریتین زیاد کراوە : " ئەگەر ڕووسیا بۆ بێ چەک کردن ئامادە بێ ، ناتۆ دەبێ نە تەنیا چەکی ئەتۆمی تاکتیکی خۆی لە ئەورووپا دەربخات بەڵکوو هەروەها لە سپەری مووشەکی ئەمریکا چاوپۆشی بکات ."

بە ووتەی ئەم نوێنەرەی پەرلەمانی ئاڵمانیا " ئەمە مامەڵەیەکە بە پێی قازانجی دوولایەنە دەبێ . ئەورووپا هەڕەشەی ئەتۆمی و ڕووسیا هەڕەشەی ئابووری لە دژی خۆی کەم دەکاتەوە .

ڤلادیمیر پووتین ، سەرۆککۆماری ڕووسیا لە پەیامی ساڵانەی خۆیدا بۆ پەرلەمانی لە میانەی قسە کردنی سەبارەت بە بڕیاری ئەمریکا دەربارەی دەرچوونی لە پەیمانی نەهێشتنی مووشەکی ئەتۆمی مەودا ناوەند جەختی کردەوە ئەگەر چەکی ئەتۆمی ئەمریکا لە ئەورووپا جێگیر ببێت ، ڕووسیا بەم بابەتە ووڵامی لە جێ و نابەرامبەر دەداتەوە .

 وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا جەختی کردەوە درووست کراوی لایەنی ئەمریکی بە نوێنەرایەتی ناتۆ فەرمانیدا لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی سەبارەت بە مووشەکی ڕووسی 9М729  بەشداری نەکات .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە