پەیامی کورد ... ڕۆسکۆسمۆس : ڕووسیا ئیزنی تایبەتمەند کردنی کەرتی مانگ لە لایەن ئەمریکاوە نادات .
بوڕێوبەری گشتی ڕێکخراوی فێدڕاڵی ڕووسیا لە کاردانەوە بە بەرنامەکانی ویلایەتەیەکگرتووەکان دەربارەی مانگ ووتی " ڕووسیا ئیزنی تایبەتمەند کردنی کەرتی مانگ لە لایەن ئەمریکاوە نادات .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، دیمیتری ڕاگۆزین ، بەڕێوبەری گشتی کۆمپانیای بۆشائیگەری فێدڕاڵی ڕووسیا ، ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند : ڕۆسکۆسمۆس ئیزن بە ویلایەتەیەکگرتووەکان نادات کە مانگ بخاتە کەرتی تایبەتەوە .
لە سەرەتای مانگی ئەیپریل ، دۆناڵد ترامپ حۆکمێکی واژوو کرد کە بەو پێیە مافی ئەمریکییەکان بۆ دەرهێنانی سەرچاوەگەلی بۆشائیگەری بە فەرمی بناسرێت . ئەو هەروەها بە پەسەند کردنی ماوەیەکی شەش مانگە فەرمانی دا تا سەبارەت بە ڕێکەوتنناماکان لەگەڵ ووڵاتانی دیکە سەبارەت بە مانگ و باقی شتەکانی بۆشایی ئاسمان قسە و ووتووێژ بکەن . هەر لە هەمان بابەتدا ، ڕۆسکۆسمۆس ئەم بەرنامانەی بۆ هاوکارییە نێودەوڵەتییە هێرشبەرانە و مەترسیدار ناو برد .
ڕاگۆزین لەمبارەوە لە بەرنامەیەکی زیندووی ڕادیۆیی كۆمسۆمۆلسایا پراودا ڕایگەیاند : بە هەر حاڵ ، ئێمە ئیزنی ئەوەی کە مانگ بکرێتە کەرتی تایبەتەوە لە لایەن هیچ ووڵاتیکەوە نادەین . ئەمە بە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە .
ئاماژەی دا کە : یەکەمین بەرپرسیاریەتی ئۆتۆماتیکی ڕووسیا بڕیار وابوو ک ەلە ساڵی ٢٠٢١ بۆ مانگ بنێردرێت . ڕووسیا لە کاتی یەکیتی جەماهیری شەورەوی دا ، دواهەمین سەفینەی خۆی لە ساڵی ١٩٧٦ بۆ مانگ هەنارد .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە