پەیامی کورد... سیستەمی بەرپەرچدانەوەی ئەتۆمی یەکێتی ئەورووپا خرایە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
یەکێتی ئەورووپا ئاشکرای دەکات سیستەمی بەرپەرچدانەوەی ئەتۆمی یەکێتییەکە لەو پەڕی ئامادەباشیدایە، ئەوەی لە ئۆکراینا ڕوودەدات شەڕە لەسەر سنوورەکانی یەکێتییەکە.
لەمبارەیەوە جۆزێپ بۆریل کۆمسیاری ئاسایشی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا ڕایگەیاندووە: سیستەمی بەرپەرچدانەوەی ئەتۆمی ئەتڵەسی لەو پەڕی حاڵەتی ئامادەباشیدایە.
ئاماژە بەوەش کراوە ئەوەی لە ئۆکراینا ڕوودەدات، شەڕە لەسەر سنوورەکانی یەکێتییەکە، ئەوەش زۆر گرنگە بەتایبەتی کە ڤلادیمیر پۆتن سەرۆکی ڕووسیا فەرمانی بە بەرپەرچدانەوەی ئەتۆمی وڵاتەکەی کردووە کە لەو پەڕی ئامادەباشیدابن.
جێی باسە پێشتریش یەکێتی ئەورووپا ئاشکرای کرد، چەک دەداتە ئۆکراینا، ئەوەش یەکەم جارە ئەو یەکێتییە چەک دەداتە وڵاتێک کە تێیدا ئەندام نییە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە