پەیامی کورد ... سێ تاوانباری تیرۆر لە باشووری عێراق لەسێدارەدران
حكومەتی عێراق ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥ی كانونی دووەم، سێ “تیرۆریست” لە گرتووخانەی ناوەندیی ناسڕییە لەسێدارەدران.
ڕوونیشیكردەوە، ئەو سێ كەسە عێراقین و پێشتر بڕیاری لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرابوو، ئەمڕۆ لەلایەن وەزارەتی دادەوە لەسێدارەدران.
سەرچاوەیەك لە حكومەتی عێراق ڕایگەیاند، لەسێدارەدانی ئەو سێ “تیرۆریستە” دوای یەكلاییبوونەوەی كەیسەكانیان و پەسەندكردنی بڕیاری لەسێدارەدانیان لەلایەن سەرۆككۆمار، جێبەجێكراوە.
ڕۆژی شەممەی ڕابردوو، سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق، بڕیاری لەسێدارەدانی 340 كەسی پەسەندكرد كە تۆمەتی تیرۆر و تاوانیان بەسەردا ساغكراونەتەوە و زۆربەیان لە گرتووخانەی ناوەندیی ناسڕییە زیندانیكراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە