سعودیا: هەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران دەبێ پێش بە پەرەسەندنی چەکی ناوکیی بگرێت

سعودیا: هەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران دەبێ پێش بە پەرەسەندنی چەکی ناوکیی بگرێت

 

پەیامی کورد ... سعودیا: هەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران دەبێ پێش بە پەرەسەندنی چەکی ناوکیی بگرێت

 

سعودیا لە بەیانییەیەکدا ڕایگەیاندووە، هەر شێوازێک لە ڕێککەوتن کە لەگەڵ ئێران ئەنجام بدرێت دەبێ  پێش بە پەرەسەندنی چەکی ناوکیی بگرێت و ناوچەکە لە چەکی کۆمەڵکوژ پاک بکاتەوە.

 

لەو بەیانییەیەدا کە لە کۆتایی دانیشتنی کابینەی دەوڵەتی سعودیا دەرکراوە، باس لەوە کراوە: "دەبێ لەو ڕێککەوتنەدا کردارەکانی ئێران کە هۆی ناسەقامگیری لە ناوچەکەدایە و پشتیوانی لە تێرۆریزم دەکات تاوتوێ بکرێت هەتا پێش بە هەوڵە تێکدەرانەکانی لە داهاتوودا بگیرێت".

 

پێنج ساڵ پێش ئێران و شەش زلهێزی جیهانی واتا : "ئامریکا، ڕووسیە، چین، فەرانسە و بریتانیا لەگەڵ ئاڵمان" لە ڤییەندا ڕێککەوتنی بەرجامیان واژۆ کرد کە بەپێی ئەو ڕێککەوتنە هەندێک لە چالاکییە ناوکییەکانی ئێران بەرتەسک کرایەوە و لەبەرانبەردا گەمارۆکان لەسەر ئێران هەڵگیرا".

 

"دانڵد ترامپ" سەرکۆماری ئامریکا  دوو ساڵ پێش کە ئەو ڕێککەوتنەی "خراپترین ڕێککەوتنی مێژووی ئامریکا" ناو لێ دەبرد، هاتنە دەرەوەی ئامریکای لەو ڕێککەوتنە ڕاگەیاند و گەمارۆکانی گەڕاندەوە سەر ئێران.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە