سعودیە و بەریتانیا بەرەنگاری ئێران دەبنەوە

سعودیە و بەریتانیا بەرەنگاری ئێران دەبنەوە

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و شازادەی جێنشینی سعودیە، لەبارەی رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران، سیاسەتی ناوچەیی و دەستوەردانەکانی لە یەمەن و هەروەها بازاڕەکانی نەوتی جیهان گفتوگۆیان کرد.

 

نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، لە بەیانێکدا رایگەیاند: تێرێزا مەی و محەمەد بن سەلمان، جێگری یەکەمی شای سعودیە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا چەند پرسێکی ناچەیی و جیهانیان تاوتوێ کردووە.

لەم گفتوگۆ تەلەفۆنییەدا، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و جێگری یەکەمی شای سعودیە، گرنگی سەقامگیری بازاڕەکانی نەوتی جیهانیان تاوتوێ کردووە.

بە گوێرەی بەیانی نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، جەخت لە سەر بەرەنگاربوونەوەی رەفتاری تێکدەرانەی ئێران لە ناوچەکە کراوەتەوە.

مەی هەروەها ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هاوکاری سعودیە و بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەی موشەکە بالستییەکان بۆ سەرئەم وڵاتە کردۆتەوە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە