هۆکاری بڕیارەکانی ئەمریکا سەبارەت بە حزبۆڵلا چییە ؟؟؟

هۆکاری بڕیارەکانی ئەمریکا سەبارەت بە حزبۆڵلا چییە  ؟؟؟

پەیامی کورد  ...   ڕاگەیاندنی دیاری ١٠ میلیۆن دۆلاری ویلایەتەیەکگرتووەکان بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی دارایی بزووتنەوەی تیرۆریستی " حزبۆڵڵا ، دەرخستنی بڕیاری جیددی و ڕاستەوخۆی واشینتۆنە بۆ فشاری زیاتر لە سەر ئێران و سەرچاوەکانی ئەوانە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ڕاوێژکاری سەرۆککۆماری ئەمریکا لە کاروباری ئەمنییەتی نەتەوەیی جان بۆڵتۆن لەمبارەوە هەواڵیدابوو .

بۆڵتۆن لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسی : " بەیانییەی پەیوەندیدار بەوەی کە ئەمریکا ١٠ میلیۆن دۆلار بۆ زانیاری لە سەر سەرچاوەکانی دارایی جیهانی گرووپی تیرۆریستی " حزبۆڵڵا خەریکە ، نموونەیەکی دیکە لەوەی کە ویلایەتەیەکگرتووەکان کەمپەینێکیان بۆ فشاری زیاتر بۆ ئێران و ئەنجامدەرانی ئەو ڕێکخراوەیە بەردەوامی دەدات .

 جێگری وەزیری داریی ئەمریکا مارشاڵ بیلینگسێلی سەبارەت بە ئامادەبوون بۆ پێدانی دیاری لە سەر زانیاری پێدان کە ببێتە هۆکاری گورز لێدانی پاڵپشتی دارایی لە حزبۆڵلای ڕاگەیاند .

ئەمریکا لەو باوەڕەدایە کە دام و دەزگای شیعەی حزبۆڵلا دام و دەزگایەکی تیرۆریستییە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە