شەوی هەینیی ڕابردوو لە ناوچەی "لەواسان"ی سەر بە تاران، لە ئاهەنگێکی شەوانەدا 50 ژن و پیاوان دەستگیر کردووە.
ماڵپەڕی "میهر"ی سەر بە سوپای پاسداران لەمبارەوە بڵاوی کردووەتەوە: "شەوی هەینی پاش وەرگرتنی زانیاری لە یەکێک لە ماڵەکان لە ناوچەی لەواسانی تاران، توندراوە 50 ژن و مێرد لە ئاهەنگێکی شەوانەدا دەستگیر بکەن کە سەرقاڵی سەما و شادی بوون". هەر لەو ڕووداوەدا 400 بتڵ خواردنەوەی کحوولی دەستی بەسەردا گیراوە.
چوونە سەر ماڵان و دەستێوەردانی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە ژیانی تاکەکەسیی خەڵک، بەبێ مۆڵەتی یاسایی یەک لەو پرسانەیە کە بووەتە هۆی ئەوەی ڕەخنەیەکی زۆر ڕووبەڕووی دەزگا ئەمنی و دادوەرییەکانی ئێران ببێتەوە.
بەپێی یاساکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئاهەنگی شەوانە و سەمای ژن و پیاوان قەدەغە و نایاساییە و لێپێچینەوەی یاسایی بەدواوەیەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە