پەیامی کورد ... بەریتانیا باڵەفڕی " ئاڵپاچی " وەکوو " هۆکارێکی نەهێڵان " بۆ شەڕ لە ئێستۆنی ڕەوان کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە کەناڵی تەلەفزیۆنی " سکای نیووز " بەریتانیا ٥ باڵەفڕی زەربەتی " ئاڵپاچی " وەکوو هۆکارێکی نەهێڵان و ئەگەری هەرجۆرە مەترسییەک لە لایەن ڕووسیاوە بۆ ئێستۆنی ڕەوان کردووە .
باڵەفڕی Wildcat لەم جۆرە باڵەفڕانە لە ئۆپراسیۆنی شناسایی کردن پاڵپشتی دەکات . دوو باڵەفڕی ناوبراو بەشێک لە بەرنامەی ناتۆ لە پەیوەندی لەگەڵ زیادبوونی ئەرتەش و سەربازانی خۆی لە ئەورووپای شەرقی دایە .
وەزیری بەرگری بەریتانیا ڕایگەیاند کە ئامادەبوونی باڵەفڕەکان لە ئێستۆنی لە گرینگییەکی مان و نەمان دایە . ئەو هەروەها ڕایگەیاند و ووتی : ئێمە مەترسی ڕاستەقینە لە لایەن ڕووسیاوە هەست پێ دەکەین . یەکێک لەو هۆکارانەی کە ٥ باڵەفڕی " ئاڵپاچی " یمان بەرەو ئێستۆنی ڕەوان کردووە ئەمەیە کە بەردەوام لە حاڵی خۆ ڕێکخستنە لەگەڵ ئەو دۆخەی کە دەگۆڕدرێت ."
ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێشتر دوو گوردانی یەکینەکانی تایبەتی بەریتانیا بۆ چاودێری بە سەر چالاکییەکانی ڕووسیا لە ناوچە سنوورییەکان بۆ ئێستۆنی ڕەوان کرابوون
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە