ئەنجومەنی ئاسایش باسی پووچەڵكردنەوەی چەندین هێرشی تێکدەرانە لە کوردستان دەکات

ئەنجومەنی ئاسایش باسی پووچەڵكردنەوەی چەندین هێرشی تێکدەرانە لە کوردستان دەکات

پەیامی کورد ... ئەنجومەنی ئاسایش باسی پووچەڵكردنەوەی چەندین هێرشی تێکدەرانە لە کوردستان دەکات

 

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئەوە هاتووە، "لەچەند رۆژی رابردوودا چەند هێرشێکی تێکدەرانەیان لە هەرێم پووچەڵ کردەوە و چەندین کەسیشیان دەستگیرکرد، کە پەیوەندییان لەگەڵ گروپە توندڕەوەکان هەیە."

 

باس لەوەشکراوە، "دوو پلان پوچەڵکرانەوە، کە یەکێکیان لەلایەن پەکەکەوە پلانی بۆ دانرابوو، ١٢ کەسی گومانلێکراو هەن کە پەیوەندییان بە پەکەکەوە هەیە، کە پیلانی هێرشکردنە سەر کونسوڵگەرییەک لە هەولێر و تیرۆرکردنی دیپلوماتکارانی ناو کونسوڵگەرییەکە و پەلاماردانی کۆمپانیا تایبەتەکانی ئەو وڵاتەیان لە هەرێم داڕشتبوو."

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "لە کەیسی دووەمدا دوای زیاتر لە ساڵێک بەدواداچوون، تا ئێستا هەشت کەس دەستگیرکراون و هەموویان هاوڵاتی عێراقین، کە هەوڵی تیرۆرکردنی پارێزگارێکی هەرێمی کوردستان و ئەنجامدانی چەندین کاری توندوتیژییان لە هەرێم بە گشتی و پارێزگای دهۆک بەتایبەتی داوە"، دەشڵێت، ئەوانە پلانی هێرشکردنە سەر دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم و تێکدانی ئاسایشی هەرێمیان داڕشتبوو.

 

ئەوەش هاتووە، "هێزەکانی پۆلیس توانیان حەوت کەسی گومانلێکراوی دیکە، کە هەر هەموویان هاوڵاتی عێراقین و پلانی کوشتنی بەرپرسێکی باڵای هەواڵگری و دادوەرێکیان دابوو دەستگیربکەن، کە گروپەکە زانیارییان لەگەڵ چەند لایەنێک لەناویاندا پەکەکە ئاڵوگۆڕ کردووە."

 

راشیگەیاندووە، "ئەو ئۆپراسیۆنانە دەریدەخات کە هەڕەشەیەکی بەردەوام لە سەر ئاشتی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان هەیە."

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە