پەیامی کورد … پەیوەندی تەلەفوونی سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سەرۆکی دەستەی سیاسی ڕەوتی سەدر
ڕۆژی هەینی ٢ی نیسانی ٢٠٢١، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ د. نەسار روبەیعی سەرۆکی دەستەی سیاسی ڕەوتی سەدر ئەنجامدا.
سەرۆکی حکومەت، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پشتگیریی سەرکردایەتی رەوتی سەدر و رۆڵی کاریگەرییان لە تێپەڕاندنی یاسای بودجەی فیدراڵی دەربڕی و هیوای خواست، تێپەڕاندنی ئەم یاسایە، ببێتە هەنگاوێک بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەر بنەمای دەستوور.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە