یوونیسێف سەبارەت بە پاشهاتە مەترسیدارەکانی کۆرۆنا لە سەر منداڵان هۆشداری دەدات

یوونیسێف سەبارەت بە پاشهاتە مەترسیدارەکانی کۆرۆنا لە سەر منداڵان هۆشداری دەدات

پەیامی کورد     ...      یوونیسێف سەبارەت بە پاشهاتە مەترسیدارەکانی کۆرۆنا لە سەر منداڵان هۆشداری دەدات

سندووقی منداڵان ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان " یوونیسێف " دوێنێ هەینی لە دەرکردنی بەیاننامەیەک دەربارەی پاشهاتی گەورە و ڕۆژلە دوای ڕۆژی گشتگیری کۆرۆنا لە سەر منداڵان لە ئاستانەی دووهەمین ساڵی بڵاوبوونەوەی ئەم ڤیرووسە هۆشداری دا 

بە پێی ڕاپۆرتێک لە سی ئین ئێن ی عەرەبی یەەوە ، لە ڕاپۆرتێکی یوونیسێف دا لە ژێر ناو نیشانی " پێش گرتن لە لە دەستدانی نەوەی کۆرۆنا " کە لەو ڕاپۆرتەدا داتاگەلی ١٤٠ ووڵاتی جیهانی تێدا کۆکردووەتەوە ، هاتووە : نزیکەی یەک سێیەمی وولاتانێک کە لەم نرخاندنی بیروڕایەدا بەشداری یان کرد ، بینەری کەمبوونەوەی ١٠٪ پاڵپشتی خزمەتگوزاری تەندرووستی منداڵان وەکوو واکسیناسیۆن گەلی ئاسایی ، چاودێری گەلی ڕۆژانە و ڕۆتینی لە بەرامبەر نەخۆشیگەلی ئیلتیهابی نێوان منداڵان و خزمەتگوزارییەکانی دایکان بووە و ترس لە تووشبوون یان بەم ڤیرووسە هۆکاری سەرەکی ئەم کەمبوونەوەیە هەژمار دەکرێت .

یوونیسێف هەروەها ڕایگەیاند : لێکۆڵینەوەکان نیشان دەدەن کە پاڵپشتی خزمەتگوزاری خۆراکی دایکان و منداڵان لە ١٣٥ ووڵاتدا بە ڕێژەی ٤٠٪ کەمی کردووە . لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٠ ،ەوە ٢٦٥ میلیۆن منداڵ لە سەرتاسەری جیهان دا ژەمە خۆراکەکانی قوتابخانەکانیان لە دەستداوە و لەوانەیە زیاتر لە ٢٥٠ میلیۆن منداڵی ژێر ٥ ساڵان تایبەتمەندی و باشییەکانی بەرنامەکانی جێگرەوەی ڤیتامین A کە پاریزگاری لە گیان یان دەکات لە دەست بدەن .

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە