لادانی چوار سفری پارەی ئێران

لادانی چوار سفری پارەی ئێران

پەیامی کورد  ...   لادانی چوار سفر لە یەکەی پارەی ئێستا و تاریفی یەکەی پارەی نوێ لە دەستووری کاری دەوڵەتی ئێران دا دانراوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە بانکی ناوەندی ئێران ، پڕۆژەی چاکسازی نیزامی پارەی ووڵات لە چوارچێوەی لادانی چوار سفر لە یەکەی پارەی ئێستا و تاریفی یەکەی پارەی نوێ و پێداچوونەوەی لە نیوە کردنی پارەی کاغەز و پارەی ئاسن پێشنیار کردووە .

بە پێی ئەم پڕۆژەیە لە حاڵی پێداچوونەوە لە کۆمیسیۆنی ئابووری هەیئەتی دەوڵەتە ، یەکەی پارەی نەتەوەیی نوێ لە ژێر ناوی " تمەن " تاریف دەکرێت کە هەر تمەن بەرامبەر دە هەزار " ١٠٠٠٠ " ریالی ئێستا و یەک سەد " ١٠٠ " ڕیال ی نوێ دەبێت . لە لایەن بانکی ناوەندی ماوەی دەورەی دانانی ڕیال بە تمەن ٢٤ مانگ پێشنیار کراوە و لەم ماوەیەدا پارەی کاغەزی و ئاسنین ی کەون کۆ دەکرێتەوە و جێگیر دەکرێت .

لە بەرواری ڕەواجی یاسایی تمەن لە گشت یاساکانی تایبەت و گشتدا ، تمەن جێگرەوەی ڕیاڵ وەکوو یەکەی فەرمی پارەی ئێران دەبێت . بە دەست پێ کردنی ئەم پڕۆژەیە لابردنی ٤ سفر لە پارەی نەتەوەیی جگە لە ئاسانکاری و گەڕانەوەی ڕۆڵی کەل و پەلەکانی دانی نەقدینە لە مامەڵەکانی پارەی لە ناوخۆ و کەم کردنەوەی تێچووی چاپ و بڵاوکردنەوەی پارەی کاغەز و ئاسن کارئامەیی نیزامی پارەی نوێ لە ماوەی سالانێکی زۆر بەردەوامی دەبێت و نرخ بەرامبەری یەکەی پارەی نەتەوەیی لەگەڵ ئەرزی جیهانی لە ماوەیەکی کەم دا کاردانەوەی پۆزەتیڤی ڕەوانی بە دوادا دێت .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە