پەیامی کورد ... سێ کۆمپانیای لۆبنانی بە هۆی پەیوەندی لەگەڵ حێزبۆڵلا وە لە لایەن ئیسرائیل ەوە گەمارۆ دران .
وەزارەتی شەڕی ئیسرائیل بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە سێ کۆمپانیای لۆبنانی بە هۆی پەیوەندی لەگەڵ حێزبۆڵلا و درووستکردنی پەیوەندی تیجاری و هاوکاری ئەوان لە لایەن ئیسرائیل ەوە گەمارۆ دەدرێن .
بە پێی ڕاپۆرتێک وەزارەتی شەڕی ئیسرائیل لەم بەیاننەمەیەدا ڕایگەیاند کە ئەم کۆمپانیا لۆبنانی یانە لە بواری بەرهەم هینانی مووشەک گەلی خاڵی لێدەر بۆ حێزبۆڵلای چالاکی یان هەبووە .
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە ، فەرمانگەلێک دەرکراوە تاکوو ناوی ئەم سێ کۆمپانیایە لەوانەش کۆمپانیای " طفیلی " چالاک لە بواری ئاسن و بارهەڵگر و ئۆتۆمبێل ، کۆمپانیای " بەرەکات " چالاک لە بواری سیستەمگەلی درووستکەری گەرما و سەرما و کۆمپانیای " المبیز " چالاک لە بەشی تیجارەتی ڕوونی ئۆتۆمبێل و کەرەستە و کەل وپەل لە لیستەی ڕەشی دامەرزاوەگەلی ماڵی جیهانی دابنرێت تاکوو پێشگیری لە چالاکییەکانی ئەوان بکات .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە