پەیامی کورد...ئۆمیکڕۆن لە هەموو ناوچەکانی ئێران بڵاو بووەتەوە
سەرۆکی کۆمیتەی زانستیی لێژنەی نیشتمانیی بەرەوڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران دەڵێت، گۆڕاوی ئۆمیکڕۆن لەسەرتاسەری وڵاتدا لەبڵاوبوونەوەدایە، بەڵام ئەگەر هاوڵاتیان پابەندبن بە ڕێوشوێنە تەندروستییەکان و ڤاکسین وەربگرن، دەتوانین ڕێگە لە تەشەنەی ئەو ڤایرۆسە بگرین.
حەمیدڕەزا جەماعەتی هەروەها هۆشداریی دا کە ئەگەر هاوڵاتییان پابەند نەبن بەو خاڵانە و خۆیان نەپارێزن، لەماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا شەپۆلێکی تەشەنەی ئۆمیکڕۆن لە ئێران دەستپێدەکایت.
هاوکات میدیاکانی ناوخۆی ئێران ئاشکرایان کردووە، ئەمڕۆ دوو حاڵەتی تووشبوون بە گۆڕاوی ئۆمیکڕۆن لە پارێزگای فارس و سێ حاڵەتی دیکەش لە شاری قۆم تۆمارکراوە.
سەرەڕای هۆشداریی بەردەوامی بەرپرسانی بواری تەندروستی بۆ وەرگرتنی دۆزی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا، تاوەکو ئێستا تەنیا حەوت ملیۆن و ١٣٥ هەزار و ٢٨٣ کەس لە ئێران هەر سێ دۆزەکەیان پێدراوە، ئەمەش دەکاتە کەمتر لە ١٠٪ی کۆمەڵگا.
ئێران لە ڕۆژی یەکشەمە ٢٦ی دێسامبر بەمەبەستی ڕێگریکردن لە تەشەنەی گۆڕاوی کۆڕۆنای ئۆمیکڕۆن، گەشتی ڕاستەوخۆ لە هەشت وڵاتی کیشوەری ئەفریقا و چوار وڵاتی ئەوروپای بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ ڕاگرتووە.
هەروەها هەموو سنوورە زەمینی و دەریاییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ داخستووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە