قەرەیلان ڕاگەیندراوێک سەبارەت بە هەژماری کوژراوان بڵاو دەکاتەوە

قەرەیلان ڕاگەیندراوێک سەبارەت بە هەژماری کوژراوان بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد     ...    قەرەیلان ڕاگەیندراوێک سەبارەت بە هەژماری کوژراوان بڵاو دەکاتەوە

موراد قەرەیلان ئەندامی كۆمیتەی بەڕێوبەری پەكەكە لە بارەی شەڕی حەفتانینەوە ڕایگەیاند، ئێستا گەریلاكانیان بە شێوازێكی نوێ شەڕ دەكەن و لە ماوەی یەك مانگدا لە حەفتانین ٢٣٦ سەربازی سوپای توركیا كوژراون.
موراد قەرەیلان بە میدیاكانی پەكەكەی ڕاگەیاندوە، لە ١٧ی حوزەیرانەوە تا ١٧ی تەموز، لە دژی هێرشەكانی سوپای توركیا، هێزەكانی گەریلا لە حەفتانین ٩٥ جار چالاكییان ئەنجامداوە و لە چالاكییەكاندا ٢٣٦ سەربازی توركیا كوژراون و گورزیش لە شەش هەلیكۆپتەری جۆری كۆبرا دراوە.
قەرەیڵان راشیگەیاند، ئەو ئەنجامەی لە حەفتانین دەركەوتووە ئەوەیە، كە ئەگەر شەڕڤانێك بە ئیرادە و ئازایەتی و لێهاتوویی بە شێوەیەكی پرۆفیشناڵ بجووڵێتەوە ئەو كاتە دەتوانێت تەكنەلۆژیای سەردەم تێكبشكێنێت و لە دژی شەڕ بكات، ئەو شەڕەش ئەوەی بۆ روون كردنەوە كە گەریلای حەفتانین گەریلای سەردەمی نوێیە.
ئاماژەی بەوەشكرد، كە پەكەكە دەیەوێت لە ناو سنووری توركیا ماف و ناسنامەی كورد قبووڵ بكرێت، چوونكە كورد دەبێت بە كەلتور و زمانی خۆی بژی و خۆی خۆی بەڕێوە ببات و پێویستە هەموو كەس ئەوە بزانێت؛ كە پەكەكە ئێستا باشترین چارەسەری لەناو سنووری توركیا دەوێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە