پەیامی کورد ... دالایی لاما بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ کرۆنا پێشنیارێک دەخاتە ڕوو .
دالایی لاما بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ڤیرووسی کرۆنا هەر چی زیاتر مانترا بخوێننەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، بۆنیادی Save Tibet دالایی لاما بۆ زاڵ بوون بە سەر گشتگیر بوونی ڤیرووسی کرۆنا دا پێشنیار دەکات کە بوودییەکان هەر چی زیاتر مانترای تارا بخوێننەوە .
مانترا کۆمەڵەیەکی دیاریکراو و بەرچاوە لە ووشە و دەنگەکان کە بەکار هێنانی ئەمانە بە ووتەی بوودییەکان کارتێکردنێکی بە سوودی بە سەر کەسەکەوە دەبێت . مانترا تارا یەکێک لە بە ناوبانگترینەکانی لە ناو بوودیسم دایە . ئەم مانترا یە تایبەت بە خواوەندی تارا " ناجی " یە کە یەکێک لە سەرەکیترین بووداسفەکانە لە بوودیسم دا کە بە ڕووناکبیری گەیشتووە و بڕیاری داوە کە یارمەتی گیان لەبەرانی دیکە بدات تاکوو بگەنە هەمان حاڵەت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە