خامنەیی : ئێمە لەگەڵ ئەمریکا دانووستان ناکەین

خامنەیی : ئێمە لەگەڵ ئەمریکا دانووستان ناکەین

ڕێبەری بالای ئیسلامی ئێران جەختیان کرد: بیرکردنەوە لەوەی کە کێشەکانی ووڵات بە دانوستان یان پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکا چارەسەر ئەبێت، هەڵەیەکی ئاشکرایە.

بە پێی ڕاپۆرتێک ، خامنەیی بەیانی ئەمڕۆ شەممە، لە دیدار لەگەڵ باڵیۆزی ووڵاتان ، کادیران و کارمەندان و نوێنەرانی نووسینگەی وەزارەتخانەکانی ووڵاتانی بیانی لە ئێران، ڕایگەیاند: ئەمریکا کێشەی بنەڕەتی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران هەیە.

هەروەها ووتی : مرۆڤ ناتوانێ باوەڕ بە قەول و دۆزی ئەمریکا بێنێت ، هەر لە بەر ئەم هۆیە دانووستاندن لەگەڵ ئەمریکا بێ فایدەیە ،

خامنەیی هەروەها جەختی کردوەتەوە: دەکرێت بە ڕۆحیەیەکی شۆڕشگێڕانە و دیپلۆماسیەتی هۆشیارانە و ئامانجدار، پەیوەندی دەرەکی پەرە پێبدرێت و هێزی نیزام بە پشتیوانەیەک بۆ دەستکەوتە سیاسی و دیپلۆماسییەکان بگۆڕدرێت.

وەزارەتی دەرەوە بە تایبەتی باڵیۆزەکان دەبێ پابەندی بن بە بایەخەکانی ئیسلام و شۆڕش و ئاکار و هەڵسوکەوتیان ڕەنگدانەوەی ئەم بایەخانە بێت.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە