ئەمریکا: ئەفغانستان بۆ قاعیدە شوێنێکی ئارام نییە

ئەمریکا: ئەفغانستان بۆ قاعیدە شوێنێکی ئارام نییە

پەیامی کورد... ئەمریکا: ئەفغانستان بۆ قاعیدە شوێنێکی ئارام نییە

جۆن کێربی، وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا لەبارەی پرسیاری ڕۆژنامەنووسێک ئاخۆ ئەمریکا نیگەران نییە لە بوونی قاعیدە لە ئەفغانستان، ڕایگەیاند، ئەفغانستان بۆ قاعیدە شوێنێکی ئارام نییە و بە کوشتنی زەواهیری سەلماندنمان، بەبێ بوونی سەربازیشمان دەتوانین زەبری کوشندە لە قاعیدە بوەشێنین.

لەمبارەیەوە جۆن کێربی وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا ڕایگەیاندووە: پێموایە باشترە پرسیار لە ئەندامانی قاعیدە بکەن، ئاخۆ لە ئەفغانستان هەست بە سەلامەتی دەکەن؟ ئێمە سەلماندمان کە ئەفغانستان پەناگەیەکی ئارام نییە و قاعیدە لەوێ پێش ناکەوێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە: ئەم کارە نیشانی دەدات، بەبێ بوونیشمان لەو وڵاتە، تواناکانمان بە بەرزی دەمێننەوە، هەر وەک توانیمان ئەو تیرۆریستە داواکراوەی جیهان دەستنیشان بکەین و شوێنی بدۆزینەوە و دواتر ڕێوشوێنەکان بگرینە بەر بۆ دوورخستنەوەی لە بەرەکانی جەنگ.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە