پەیامی کورد … بوومەلەرزەیەک شارێکی ڕۆژهەڵاتی هەژاند
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بوومەلەرزەیەک بو گوڕی 3.7 بە پلەی ڕیختەر ناحیەی "موورمووری"ی سەر بە شاری "ئابدادان"ی لە پارێزگای ئیلامی هەژاندووە.
بەپێی زانیاریی ماڵپەڕی (میهر)ی ئێران ئەو بوومەلەرزەیە کاتژمێر ٥:٣٦ خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ی نیسانی ٢٠٢١، لە ناحیەی موورمووری سەر بە شاری ئابدانان لە پارێزگای ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕووی داوە.
بەپێی هەمان سەرچاوە ئەو بوومەلەرزەیە لە قووڵایی هەشت کیلۆمەتریی زەوی ڕووی داوە.
هەتا ئێستا لەبارەی زیانە گیانی و داراییەکانی هیچ زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە.
موورمووری ناحیەیەکی سەر بە ئیلامە و ناوچەیەکی بوومەلەرزەخێزە و لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار بوومەلەرزەی بەهێز تێیدا ڕووی داوە کە زیانی گیانی و ڕووخانی خانوبەرەی لێ کەوتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە