به‌گوته‌ی ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، له‌لایه‌ن باڵی ده‌ستڕۆیشتووی یه‌كێتیه‌وه هه‌وڵێكی جدی ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌سه‌ر یه‌كێتیدا بگیرێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تاكه كۆسپ له‌به‌رده‌م ئه‌و هه‌وڵه‌دا كۆسره‌ت ڕه‌سوڵه، بۆیه هه‌وڵی تیرۆركردن یاخود لاوازكردنی ده‌ده‌ن.
نه‌جمه‌دین كه‌ریم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان: ڕایگه‌یاندوه: باڵی ده‌ستڕۆشتوی یه‌كێتی له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، تیرۆربكه‌ن.
هەروەها وتوشیه‌تی: له ئێستادا پاڤێڵ تاڵەبانی و لاهوور جەنگی له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ده‌ستبگرن به‌سه‌ر یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستاندا به‌ڵام هه‌تا كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ له ژیاندا مابێت ئه‌و خه‌ونه‌یان بۆ به‌دی نایه‌ت، بۆیه له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ له‌ناو به‌رن
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە