پەیامی کورد … ئەنجومەنی وەزیران سبەی کۆ دەبێتەوە
بڕیارە،ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و پرسی رەشنوسی بودجە و دۆخی ئەمنی تاوتوێ بکات.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی چوار شەممە ٢١ی نیسانی ٢٠٢١، ئەنجومەنی وەزیران بۆ خستنەڕوی دواپێشهاتەکانی بواری ئەمنی و هێرشەکانی ئەمدواییەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و رەوشی لێکۆڵینەوە و هەڵوێستی نێودەوڵەتی، کۆدەبێتەوە.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا، پرسی خستنەڕوی هێڵەگشتییەکانی رەشنوسی یەکەمی پرۆژە یاسای بودجەی هەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢١، لەبوارەکانی داهات، خەرجی، قەرز و پابەندە داراییەکان و کورهێنان، گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە