پەیامی کورد ... ڕێوشوێنی سەربازی وئەمنی تووند لە بنکەی سەربازانی ئەرتەشی ئەمریکا
لە هەواڵی سەرچاوە عێراقییەکان دا ڕایانگەیاند: هێزەکانی ئەمریکا باری ئەمنی تایبەتیان لە بنکە سەربازییەکانی خۆیان لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق، گرتووەتەبەر.
بە پێی ڕاپۆرتێک لە " العربی الجدید" بەرپرسانی عێراقی ڕایانگەیاند: چەند کاتژمێر پاش ئەوەی کە کۆشکی سپی سوپای پاسدارانی خستە نێو لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە، هێزەکانی ئەمریکا باری ئەمنی تایبەتیان لە بنکە سەربازییەکانی خۆیان لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق گرتووەتە بەر.
ئەو بەرپرسانە ڕایانگەیاندووە : هێزە عێراقییەکان کە لە گەڵ ئەمریکییەکان لە بنکە و ناوەندە سەربازییەکان لە ئەنبار، بەغدا و سەلاحەدین بە سەر دەبەن، زیاد بوونەوەی باری ئەمنی ئەمریکییەکان لە دەوروبەری بنکەکانیان، شوێنی مانەوەی کۆپتەر و ئامێرەکانیان بینیوە. دوور لە چاوەڕوانییە کە دژی هێزەکانی ئەمریکا هەڕەشەیەک هەبێت بەڵام هەر کارێک لە ئەو چەشنە دەبێتە هۆی ئەوەی کە شەڕی سارد لە نێوان ئەمریکا و ئێران ببێتە هۆی پێکدادان لە عێراق و ئەوێ ببێتە گۆڕەپانی شەڕیان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە