پەیامی کورد ... دوو فڕۆکەى ڕووسى کە هەڵگرى بۆمبی ئەتۆم بوون، ئاسمانى ئەوروپایان بەزاند
دوو فڕۆکەى ڕووسیا کە چەکى ئەتۆمیان هەڵگرتبوو، بۆ ماوەیەکى کورت ئاسمانى سویدیان بەزاند. و ئەوەش بۆ یەکەمجارە دواى شەڕى ڕووسیا و ئۆکراین.
کەناڵێکى سویدى ئاشکراى کرد کە دوو فڕۆکەى هێرشبەرى جۆرى سیخۆ ـ ٢٤ و دوو فڕۆکەى دیکەی سیخۆ ـ ٢٧ لە بنکەى ئاسمانى كالينينگراد ى ئاسمانی بەرەو ئاسمانى سوید هاتوون.
کەناڵەکە ئاشکراى کرد کە سوڕانەوەى ئەو فڕۆکانە کارێکى ترسێنەرى بەئەنقەست بووە و چەکى ئەتۆمیان پێ بووە و فڕۆکەوانەکان هەوڵیان داوە چەکەکە نیشان بدەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە