پەیامی کورد ... سوپاییەکى توندڕەو بە هۆی درکاندنی زانیاری نهێنی وەزارەتی هەواڵگری ئێران لە لایەن ئەو وەزارەتەوە ، دەست بەسەر کرا
بە گوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان حەسەن عەباسی یەکێک لە ئەندامانی سوپای پاسداران لە درکاندنی زانیارییەک بە واتای ئەوەی کە وەزارەتی هەواڵگری و کەناڵی هەواڵی ئامەد نیووز پەیوەندییان هەیە، دەستبەسەر کرا
قسەکانی حەسەن عەباسی سەبارەت بەوەی کە وەزارەتی هەواڵگری سەرچاوەی خۆراکی هەواڵی ئامەدنیووز بووە، بووبە هۆی دەستبەسەرکردنی ناوبراو.
میدیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ڕۆژی سێشەممە ١٣ی ئۆگۆستی ٢٠١٩ هەواڵی دەستبەسەرکردنی عەباسی یان پشتڕاست کردەوە و جەختیان لەوە کردەوە قسەکانی ناوبراو سەبارەت بە پەیوەندی وەزارەتی هەوالگری ئێران لە دەوڵەتی ڕووحانیدا لەگەڵ ڕووحۆڵڵا زەم و کاناڵی ئامەدنیووز هۆی دەستبەسەرکردنی ناوبراوە.
هەواڵەکان وانیشان دەدەن کە حەسەن عەباسی بە سکاڵای وەزارەتی هەواڵگری دەستبەسەر کراوە و ماڵپەڕی ڕۆژنامەی ئیعتیماد ئاماژەی بەوە کردووە. عەباسی لایەنی شاراوە و چۆنیەتی درووستبوونی کەناڵی ئامەدنیووزی لە ڕوانگەی خۆیەوە لەقاو دابوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە