وەزیری نوێی دادی ئەمریکا هەڵبژێردرا

وەزیری نوێی دادی ئەمریکا هەڵبژێردرا

پەیامی کورد  ...  بە پێی زانیارییەکان ویلیام بار وەک وەزیری نوێی دادی ئەمریکا هەڵبژێردرا.

دوێنێ ویلیام بار کاندیدی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لەلایەن سێناتۆی ئەمریکا بۆ وەزارەتی داد دەستنیشان کرا.

دەنگدانەکە بە کۆی ٥٤ دەنگی بەڵێ و ٤٥ دەنگی نەخێر کۆتایی پێهات و ویلیام باری وەک ٨٥ـەمین وەزیری دادی ئەمریکا دیاری کرا.

جێگای باسە کە ویلیام بار لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ بۆ پۆستی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دوای دەستی لەکار کێشانەوەی جێف سێشن هەڵبژێردرابوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە