پەیامی کورد… سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد
ئەمڕۆ سێشەممە ٦ی تەمووزی ٢٠٢١، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جەنەرال ریچارد بێل جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد.
لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و سووریا و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش تاوتوێ کران.
هەروەها جەخت لە پێویستی و گرنگیی بەردەوامبوونی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان هەرێمی کوردستان و هێزەکانی هاوپەیمانان کرا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆر لە ناوچەکەدا .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە