ئەردۆغان :فەتۆ ڕادەست بکەن ئەگەر نا بەهای قورس دەدەن بەرامبەر تێرۆریستان

ئەردۆغان :فەتۆ ڕادەست بکەن ئەگەر نا بەهای قورس دەدەن بەرامبەر تێرۆریستان

سەرۆک کۆماری تورکیا لە هەفتاد و سێهەمین کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژە کرد کە دەبێ ئەمریکا تیرۆریستان ڕادەست بکاتەوە.

 ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتارەکەی خۆیدا لە هەفتاد و سێهەمین کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: ئێمە بەرگری دەکەین لە ڕووگەی موسڵمانان واتا قودس. ئێمە بەرگری دەکەین لە فەلەستینییەکان. دەمانەوێت لە پێکهاتەی نەتەوە یەکگرتووەکان گۆڕانکاری بکرێت.

ئاماژەشی دا: بۆچی ئەنجومەنی ئاسایش دەورەیی نەبێت؛ بەس ٥ ئەندامی هەیە کە بۆ هەمیشە ئەندامی بن.

ئەردۆغان وتی: ئێمە ٤ ملیۆن ئاوارەمان وەرگرتووە کە ٣.٥ ملیۆنیان سووریایین. لە شارەکانی جربلس و عەفرین یارمەتی خەڵکمان داوە! ئێمە بەس ٦٠٠ ملیۆن دۆلار و ٧ ملیۆن یۆرۆمان لە یەکێتی ئەورووپا وەرگرتووە.

ووتیشی: یەکێتی ئەورووپا بۆ ئەو کارە بەڵێنی ٣ ملیار یۆرۆی دابووە تورکیا، کە ئەنجامی نەدا.

سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ڕەخنەی لەهەندێک سیاسەتی ئابووری جیهانی گرت و ووتی: "هەرگیز بێ دەنگ نابین بەرامبەر بە هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی بازرگانی و بەکارهێنانی گەمارۆی ئابووری وەک چەک. پێویسته‌ هه‌موو پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ رێگریكردن له‌و بڕیاره‌ تاك لایه‌نانه‌ی كه‌ شیرازه‌ی بازرگانی جیهان تێكده‌ده‌ن".

ناوبراو هەروەها ووتی : هەوڵمان دا تا لە ناوچەکانی سووریا بەر بە شەڕ و خوێن ڕشتن بگرین؛ بە تایبەت لە ئێدلیب لەم دواییانەدا ڕێککەوتنمان کرد. هەزاران بارهەڵگر چەک بۆ تیرۆریستەکان نێردراوە و پاڵپشتیان لێوە دەکرێت.

ڕایگەیاند: فەتۆ هەوڵی دا لە شەوی ١٥ی جوولای ساڵی ٢٠١٦ لە تورکیا کوودەتا بکات؛ ژمارەیەکی زۆریان کوشت و برینداریان کرد. ڕێبەری ئەو بنکە تیرۆریستییە لە پێنسیلڤانیایە.

ئەردۆغان وتی: هۆشداری دەدەین بە زۆربەی ووڵاتەکان کە واباشترە کە تیرۆریستەکان ڕادەست بکەنەوە؛ ئەگەر وا نەبێت  بەهای قورس لە بەرانبەر تیرۆریستەکان دەدەن.

ناوبراو وتی: داوا لە هەمووان دەکەم تا لە گەڵ فەتحوڵڵا گولەن و بنکەکەی لە وڵاتەکانتان شەڕ بکەن. لە ئەو ڕێگایە ئامادەی هاوکاری لە گەڵ تەواوی وڵاتەکانین.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە