پەیامی کورد ... ڕاوێژکاری پێشووی ئەمنییەتی نەتەوەیی ترامپ بە تاوانی فەساد ماڵی دەست بەسەرکرا .
بە پێی ڕاپۆرتێک ستیڤ بنوون ڕاوێژکاری پێشووی ئەمنییەتی نەتەوەیی دەوڵەتی ترامپ بە هۆی بەشدار بوون لە دۆسیەیەکی پەیوەندیدارلەگەڵ دیواری سنووری لەگەڵ مەکسیک دەست بەسەر کراوە . دادستانی مێنهتۆن لە نیۆیۆرک ڕایگەیاندووە بنوون و سێ کەسی دیکە بە هۆی بەشداربوونیان لە کۆکردنەوەی پارە لە هەزاران کەس بۆ درووست کردنی دیوار لە سنووری ئەمریکا و مەکسیک دەست بەسەر کراون .
بنوون بە هاوڕایەتی سێ کەسی دیکە هەوڵێکی ئینتەرنێتی بە ناوی " ئێمە دیوارە درووست دەکەین " خستبووە ڕێ و لەو کارەدا ٢٥ میلیۆن دۆلار ی لە هەزاران کەس ورگرتبوو . کەسانێک کە ئەم پارەیەیان دابوو بیریان دەکردەوە ئەم پارەیە بۆ درووست کردنی دیوار لە سنووری ئەمریکا و مەکسیک و بۆ پێشگرتن لە هاتنی پەنابەران خەرج دەکرێت بەڵام بنوون و هاوڕێیەکانی ئەم پارەیان بۆ خۆیان هەڵگرتووە .
بنوون تا ئۆگۆستی ساڵی ٢٠١٧ ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نەتەوەیی ترامپ بووە و دواتریش بە هۆی ڕوودانی کێشە و جیاوازی لە دەوڵەتەکەی ئەو جیا بووەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە