مووچەی ئەم شوێنانە ئەمڕۆ دابەش دەکرێت

مووچەی ئەم شوێنانە ئەمڕۆ دابەش دەکرێت

پەیامی کورد    ...   ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥ی ١١ی ٢٠١٩ مووچەی هەرسێ سەرۆكایەتیەكەی هەرێم و سێ وەزارەت دابەشدەکرێت.

بەپێی خشتەیەك كە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوکرووەتەوە، تا رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی ئابی سەرجەم ئەو وەزارەت و شوێنانە دابەشدەكات كە مووچەیان وەرنەگرتوە.

بەپێی خشتەكە ئومڕۆ دووشەممە مووچەی هەریەک لە وەزارەتەکانی پیشەسازی و بارزگانی، ڕۆشنبیری، ئاوەدانکردنەوە، سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیران دابەشدەکرێت.

هەر بەپێی ئەم خشتەیە وەزارەتی دارایی، رۆژی سێ شەممە مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە و چوارشەممە ش مووچەی خانەنشینی مەدەنی دابەش دەکرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە