پەیامی کورد ... ووتەبێژی هاوپەیمانی فەتح سەبارەت بە هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر حەشدی شەعبی پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
ووتەبێژی هاوپەیمانی فەتح الاسدی لە پەیامێکدا ڕایگەیاند : هێرشەکەی ئەمریکا نیشاندەری بێ هیوابوونیەتی لە بەرامبەر گۆشەگیرکردنی حەشدی شەعبی
ووتەبێژی هاوپەیمانی فەتح ووتی کە هێرشە ئاسمانییەکانی یەکشەممە شەوی ئەمریکا بۆ سەر بنکەکانی حەشدی شەعبی لە سنووری عێراق و سووریا نیشاندەری بێ هیوایی و ناچاری ئەوان ە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەحمەد الاسدی لە پەیامێکی تویتەریدا ووتی کە هێرشی فڕۆکەکانی ئەمریکا بۆ سەر شۆڕشگێڕانی گرووپی ١٤ ی حەشدی شەعبی لە قائێم نیشاندەری بێ هیوایی ئەوانە لە بەرامبەر وەلاوەنانی حەشد لە دەوڵەت و خەڵکەکە دوای ئەو نەمایشە بەرفراوان و گەورەیە بوو کە بەڕێوە چوو . حەشدی شەعبی بە نیشاندانی ئەو نەمایشە گەورەیە سەلماندی کە وەکووهێزی فەرمی لە ووڵاتدا هەژمار دەکرێت کە لە عێراق و خەڵکەکەی لە بەرامبەر دوژمنەکانیدا بەرگری دەکات .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە