پەیامی کورد ... مووچەی ئەم بەشە لە مووچەخۆرانی هەرێم کەم دەکرێتەوە
بەڕێوبەری خانەنشینی ھەرێمی کوردستان دەڵێ، سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی ناوی پلە باڵاکان و ئەوانەی نایاسایین تا لە چوارچێوەی پڕۆسەی چاکسازی پلە باڵاکان مووچەیان کەمبکرێتەوە و ئەوانەی نایاساییش مووچەیان ببڕدرێت، سەرەتای مانگی داھاتوو ئەوکارە دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.
حازم ئیسماعیل، بەڕێوبەری خانەنشینی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند : "ھەموو بەڕێوبەرایەتییەکانی خۆمان ئاگادارکردۆتەوە کە لیستی ناوی مووچە خۆرانی پلە باڵا ئامادە بکەن، کە تەنیا پەرلەمانتار نزیکەی ٤٠٠پەرلەمانتار مووچەیان لە٥٠%کەم دەکرێتەوە و کەمتریش دەبێت، کە شەش ملیۆن دەبێتە سێ ملیۆن و ئەوانەی دیکەش کە پلە باڵان، ئەوانیش مووچەیان کەم دەکرێتەوە و تا بەڕێوبەری گشتیش دەگرێتەوە.
حازم ئیسماعیل گوتیشی: جگە لەوەش داوامان کردووە لیستی ناوی نایاسایی ئامادە بکرێت بۆ ئەوەی مووچەی ئەوانیش لە چوارچێوەی پڕۆسەی چاکسازی و یاسای چاکسازی ببڕدرێت ، بۆیە جارێ دیار نییە چەند کەس بندیوار بەنایاسایی مووچە وەردەگرن، چوونکە ھێشتا لیستی ناوەکان نەھاتوون.
ووتیشی: دوا مۆڵەت بۆ ئەوەی بڕیارەکە بچێتە بواری جێبەجێکردن ٧/٧ی ئەمساڵە و بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە