پەیامی کوردستان … ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانەوە
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، له ڕاگه‌یاندراوێكدا، سه‌ركۆنه‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی سه‌ر هه‌ولێری كرد و دووپاتی كرده‌وه، هه‌رگیز ده‌ستی چه‌په‌ڵی ناحه‌زان و تیرۆریستان ناتوانن ئارامی و ئاوه‌دانی هه‌رێمی كوردستان بشێوێنن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16/2/2021، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له ڕاگه‌یاندراوێكدا، سه‌ركۆنه‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی سه‌ر هه‌ولێری كرد ئاماژه‌ی به‌وه كرد به‌سه‌ختی ڕووبه‌ڕووی ئه‌وانه ده‌بنه‌وه كه بیانه‌وێ ئارامی و ئاسایش و ئاوه‌دانیی هه‌رێمی كوردستان بشێوێنن.
له به‌شێكی ڕاگهیاندراوهكهدا، ئاماژه به‌وه كراوه، هاووڵاتیان و خه‌ڵكی ئازیزی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هه‌میشه ساز و ئاماده‌یه بۆ به‌رگری و پاراستنی سه‌لامه‌تی خه‌ڵك و خاكی كوردستان.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه سه‌رنجی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش، ئێستا له‌هه‌موو كات زیاتر، پێویستیمان به‌یه‌كڕیزی، یه‌كهه‌ڵوێستی و یه‌كده‌نگی هه‌یه، "به ئیراده‌ی به‌رزی پۆڵاینی پێشمه‌رگایه‌تیمان تیرۆریستان تێك ده‌شكێنین و رێگه ناده‌ین به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ژیانی هاووڵاتیانمان بخرێته مه‌ترسییه‌وه".
له به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگهیاندراوهكهدا، ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، كه هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، هێرشكردنه بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه و خەڵکی کوردستان، "ئێمه له‌گه‌ڵ دۆستانمان له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش، رێگایه‌كی دوور و ساڵانێكی درێژه، پێكه‌وه له به‌ره‌ی به‌ره‌نگاری تیرۆر و تێكشكاندنی تیرۆریستانین، له پێناو سه‌قامگیری ئاسایشی هه‌رێم و ناوچه‌كه".
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، سەرەخۆشیی بۆ قوربانییەکەی ئەو "کارەساتە" ده‌رده‌بڕێ و سه‌لامه‌تی و شیفای خێرا بۆ برینداران و ئارامی و ئاسایش بۆ هه‌رێمی كوردستان دەخوازێ.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە