پەیامی کورد ... مەرجەعێکی باڵای شیعەی عێراقی بە کۆرۆنا تووش بوو .
دەفتەری یەکێک لە مەرجەعەکانی شیعەی عێراق ڕاگەیاند بە ڤیرووسی کۆرۆنا تووش بووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ماڵپەڕێکی قەتەری عەرەبی ٢١ ، ڕایگەیاندوە : هادی مۆدەڕێسی یەکێک لە مەرجەعەکانی شیعەی عێراق بە کۆرۆنا تووشبووە . هەرچەندە دواتر بڵاوی کردووەتەوە کە باری تەندرووستی لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا زۆر باشتر بووە .
مۆدەڕێسی نیشتەجێی کەربەلا و خاوەنی نووسراوی زۆر جیاوازە
ئەمە لە حاڵێکدایە کە وەزارەتی تەندرووستی عێراق دوێنێ ڕایگەیاندووە ، لە دوای هەشت نموونەی نوێی تووشبوون بە ڤیرووسی کۆرۆنا ژمارەی تووشبووان بەم ڤیرووسە بۆ ٥٥ کەس بەرز بووەتەوە
بەنا بە ئاماری بەرپرسانی پزیشکی عێراقی ، لە نێوان ٥٥ کەسی تووشبوو ٤ کەسیان گیانی لە دەست داوە و ٤ کەسی دیکەش چاک بوونەتەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە