پەیامی کورد... پوتین: بەشداری لە كۆبونەوەی G20 دا ناكەم
ڤلادیمر پوتین سەرۆكی روسیا رایگەیاند كە بەشداری ناكات لە لوتكەی سەركردەكانی گروپی 20 كە ئەمساڵ بە سەرۆكایەتی هیندستان لەرۆژانی 9تا10ی ئەیلول ساز دەكرێت.
ئاژانسەكانی روسیا بڵاویانكردۆتەوە كە پوتین پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ ناریندرا مۆدی سەرۆك وەزیرانی هیندستان ئەنجامداوە كە ئەمساڵ وڵاتەكەی میوانداری لوتكەی گروپی 20 دەكات.
لەو پەیوەندیە تەلەفۆنیەدا پوتین باسی لەوە كردوە كە خۆی بەشداری لە لوتكەكەدا ناكات و لەبری ئەو سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەی بەشداری دەكات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە